|
به‌سه‌ر چونی مانگێك له ته‌مه‌نمدا |
|
خۆشه‌ویستم ئه‌وه
چه‌ند مانگه لێت دوورم.
له نێوان ئه‌م مانگانه‌دا که‌سێك
نه‌یکرد دڵنه‌وایم.
خۆزگه‌م به‌و
ساتانه‌ی که‌لای تۆ ئه‌م برده سه‌ر ژینم .
ئه‌و کاتانه هه‌ستم ده‌کرد به لاوێتی
خۆم.
خۆشیم ڕۆی نه‌گه‌رایه‌وه ...
نه‌گه‌رایه‌وه .
ڕه‌نگی زه‌ردم وه‌ك وه‌رزی پایز مایه‌وه.
خۆشیه‌کانم چرۆی سه‌وزی
ده‌رنه‌کرده‌وه له‌م به‌هار‌دا .
له‌م نه‌ورۆز و جه‌ژنه پیرۆز‌و
سه‌وزه‌دا.
بۆنی نێرگز و هه‌ڵاڵه میوانم
نه بوو .
غه‌م له‌سه‌ر
لێوانم به‌ره‌و زیادی ده‌چوو .
خۆشه‌ویستم بیرت ده‌که‌م پر به دڵم.
پر به دڵه ته‌نگ و ماته سسته‌که‌م..
|
نووسه‌ر:چاوه..هۆڵه‌ندا
2003/04/02 |
|
|
دابڕان...دووری...ماڵئاوای |
|
ئه‌وه‌ی که نوسیم هه‌ڵبه‌ستی خۆشی بوو
.
ئه‌وه‌ی که نۆشیم
په‌شیمانی بوو .
ئه‌وه‌ی که چاندم تۆی
چاوه‌روانی بوو .
ئه‌وه‌ی که نه‌م ده‌ویست سه‌فه‌ر
و دووری بوو .
ئه‌وه‌ی که دڵ ئازاری بوو
خۆشه‌ویستی بوو .
ئه‌وه‌ی که مه‌ستی بوم بینینی
خۆشه‌ویستم بوو .
ئه‌وه‌ی که مشتاقی بوم یاری
تاقانه بوو ..
ئه‌وه‌ی که پێی په‌ست بوم
ماڵئاوای بوو.
ئه‌وه‌ی که من بۆی ده‌گریم
دابران بوو .
به‌ڵام ئێستاکه دابران فێری
گریانی کردم .
چاوانمی له خۆڕا نابینا
کردم .
|
نووسه‌ر:چاوه..هۆڵه‌ندا
2003/01/16 |
|
|
له دایك بووی چاوه‌كانت |
|
من ناوت ده‌نێم
خۆشه‌ویستم.
من ناوت ده‌نێم هه‌ست و ژینم.
بۆیه ویستم ببمه فرمێسکێك …
تا له دایک بووی چاوه‌کانت بم ..
هه‌ر له‌سه‌ر روومه‌ته‌کانیشت بژیم .
خۆشم به ماچی لێوه‌کانت تێر بکه‌م
تا له دنیای خه‌یاڵدا خۆم له ئامێزی
گه‌رمت بگرم ….
فرمێسکه‌کانیش خۆیان به هه‌نسک بناسێنن .
ئه‌وسا هه‌ردوو بۆ یه‌ك مه‌به‌ست
باوه‌شی سۆز ده‌که‌ینه‌وه
ڕوو له ئاواتی خۆمان ده‌که‌ین تا له یه‌ک
جیانه‌بینه‌وه ..
ئیتر نه‌یه‌ڵین ده‌ستی نا‌حه‌ز تێکه‌ڵاوی
نێوانمان بێت .
تا له دنیای عیشق و جوانی ڕێگای
ڕاستی جێ ژوانمان بێت ..
|
نووسه‌ر:چاوه..هۆڵه‌ندا
2005/07/27 |
|
|
ساتێكی نامۆ |
|
كاتێ
یه‌که‌مین پیتی که‌سێکی نامۆم بینی له ملتا.
ئیتر به جارێ خۆشه‌ویستیم له دڵا نه‌ما....
هه‌مـــــوو خــــــۆشیه‌کانت به‌خــــــاك
ســــپارد بــوو..
ئاواته‌كانمت له ناو چاڵی قوڵدا نوقوم كرد
بوو..
كه‌س نه‌یزانی چۆن دڵت گۆری به‌رامبه‌ر به
منی هه‌راژ...
چۆن توانیت له یادی بكه‌یت شه‌وی یادگار...
تازه خۆشه‌ویستی تۆ بو به دوژمنی هه‌تا
هه‌تایم..
له دوای تۆ خۆشه‌ویستی بو به برینێك بۆ دڵم.
|
نووسه‌ر:چاوه..هۆڵه‌ندا
2003/02/06 |
|
|
گه‌نجیمان |
|
ئــــــــــازیزم ته‌مه‌نی گه‌نجیمان به‌ره‌و
نـــــــه‌مانـــــــــه ..
ئـــــه‌وه‌نده دوریــــــن خۆشه‌ویستیـمان
ڕوو لـــه خنکانـه ..
بـــه‌ڵام دڵنیــا به هه‌رگیز خۆشه‌ویستیت
فـــــه‌رامۆش ناکه‌م .
ئێستـــا که زیندوم و ده‌ژیم ته‌نیا بۆ
عــه‌شقی تۆ ئه‌ژیـــم ..
فـــرمیسکه‌کان وه‌کـــو بــاران لـــه
چاوما ریز ئــه‌بــه‌ستن ..
بــــه‌جیژوانــی ئێوارانـــــی ژێــر
دار تــوه‌کــــــان مــه‌ستن ..
ده‌تـــۆش ده‌روازه‌ت واڵاکــــه ئــــــه‌ی
عــه‌شقی ئــــــه‌ویــــن ...
تــــــۆ ببه به فـــــه‌رهاد و منیــــــش
ده‌بــــمه شیـــــــریــــــن ...
|
نووسه‌ر:چاوه..هۆڵه‌ندا
2003/05/16 |
|