|
- بڕوا
ئه كه ی-
ئه وه نده ی من تۆم خۆش ئه وێ
نه ئه وه نده
خۆت خۆش ئه وێ
نه ئه وه نده ش خۆم خۆش ئه وێ
ڕقم له خۆم ببێته وه،، پێم خۆشتره
نه وه ك ڕۆژێ،، خوایه دوور بێ
تۆم له پێش چاوان بكه وێ
بڕوا ئه كه ی؟؟
ئه گه ر هه ربڕواشت نی یه
بڕۆره
لای،،
مامه پایز
له وێ ئاخۆ ..گه ڵای عومرم
گه وره ترین
خه رمان نی یه!!
یا بڕۆلای،،مه م وسیامه ند
یالای فه رهادوكاكه لاس
پێیان بڵی،،ئاخۆ منیش
له گه ڵ ئه وان،،بۆ وه فای تۆ
ده رسی عیشقم نه خوێندوه!!
گه ربڕواشت
به بارانی چاوم نی یه
بڕۆ له ده ریا بپرسه
بڵێ ئاخۆ،،
فرمێسكی چاوی ئه وكوڕه
له بوونی تۆ به شێك نی یه؟؟
-
بێوه فا -
به بیرت دێ هه ی بێوه فا؟!
جاران چه ندم خۆش ئه ویستی
تازه ڕۆیی ئه م جارانه
ئه گه ر دڵم جێگه ی سه دان
كچی تری تیا بێته وه
به داخه وه ئیتر ده رگه ی
ته نها بۆ تۆ ناكرێته وه.
لۆتۆ
چاوه ڕێتم،،فێنكی دڵم
تا دێیته وه
ڕوحم له جه سته م ده رئه چێ
نازانم بۆ؟
خۆشه ویستیت
چركه، چركه،،زیاتر ئه بێ و
وه ك وبزمار
به ناودڵمدا ڕۆئه چێ
خۆ ئه زانم،،
ڕۆژله ڕۆژ ئاوا هه ڵنایێ
به ڵام وتم ده ی خودایه
شانسی- لۆتۆ- ی
هاتنه وه ی تۆم
بۆ ده ربچێ.
- چركه-
لێم ببووره ئازیزه كه م
گه ر چركه یه ك تۆم بیر چووه
دڵنیامه له م چركه یه
مێشكم هه ر به تۆ تێك چووه
لێم ببووره گه ر چركه یه ك
زمانم ناوتی نه هێنابێ
دڵنیامه له م چركه یه
زمانم ئیفلیج ولاڵ بووه
گه رچركه یه ك..دڵم له لای تۆ نه بووبێ
له م چركه یه،، بێ شك دیاره
دڵم بۆ تۆ سه كته ی بووه
-
سوتان-
كه لێم دووری ،،هه رئه سووتێم
لێم نزیكی
هه ر ئه سووتێم
سووتانیشم.. به تۆو،،بۆتۆ
خۆشه كاتێ،،
گوێم له ده نگی
قرچه قرچی دڵـم ئه بێ
به ڵام سه یره!!!
به م سووتانه،،
بێ ئه وه ی كه س ده رم بێنێ
تۆ بڵێ ی من،، هه نده پاك بم
وه ك ئیبراهیم
هیچـم لێ نێ.
-
باوه ڕ -
ئه گه ر جه سته م
له ژێر كه پری سه پانێكا
پشوو نه دا
بن سێبه ری كۆشكی شاران
گیانی شه كه ت تێر حه ز ناكا
ئاوی كانی گوندم نه بێ
دجله و فورات گه رووی ووشكم
بۆ ته ڕ ناكا.
دار به رووی چیای كوردوستانم
گه ر بڕبڕه ی پشتم نه بێ
!
خورماو قه سپی به غداو به سره
!
باوه ڕم قه ت
به هێز ناكا.
|