|
به‌یانی هه‌ولێر |
|
ئه‌م به‌یانیه چه‌ند جوانه
هه‌ر له دوو چاوی کاڵ ئه‌چێ
هه‌ولێر ئه‌مڕۆکه خۆی گۆڕیوه هه‌ر له‌بووکی
به‌هار ئه‌چێت
ئاسمــانی ڕۆژ چه‌نده سافه هه‌ر له‌دڵــــی
مناڵ ئه‌چێت
وا شـــه‌ونمیش وه‌ک فرمێسک به‌ره‌و ڕۆخی
گــه‌ڵا ئه‌چێت
تیشکی زێرین له په‌نجـه‌ره کراوه‌کـه‌مه‌وه
به‌ره‌و ژوور دێت
لێم تێک چووه تاڵه‌کانی قژی یاره یاخوود
تیشکه به‌ره‌و ڕووم دێت.. |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
2008-06-06
هه‌ولێر |
|
دوا به‌ڵێنم |
|
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه پێت وتم خۆشم ئه‌وێیت
له‌و ڕۆژه‌وه دڵ و ڕۆحم هه‌ر تۆی ده‌وێت
له‌و ساته‌وه كه پێت وتم من عه‌شقی تۆم
عاشقێكم به سه‌رخۆشی له ڕی ئه‌ڕۆم
له‌و كاته‌وه‌ی كه تۆ فه‌رموت تۆی هه‌ناسه‌م
چاوه‌ڕوانم بۆ دیدارێكت دل پڕ تاسه‌م
دوا به‌لێنم ئه‌ی هه‌ناسه و هۆش و هه‌ستم
هه‌تا بژیم هه‌ر به پێكی عه‌شقی تۆ مه‌ستم
دوا به‌ڵێنم هه‌ر بۆ تۆیه هه‌تا ماوم
هه‌رتۆ بینایی و گلێنه‌ی بۆ ئه‌م دوو چاوه‌م
|
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
8-7-2008 هه‌ولێر |
|
بۆچی هاتی |
|
تۆ که پایز بووی بۆ دڵێکی پر
له به‌هار بۆچی هاتی
تۆ که لێڵاو بووی بۆناو کانی ڕووحی سازگار
بۆچی هاتی
تۆ که ئازار بووی بۆ ده‌رونێکی پر له شادی
بۆچی هاتی
تۆ که مه‌رگ بووی بۆ خه‌نده‌یه‌کی ئه‌به‌دی
بۆچی هاتی
تۆ که خه‌زان بووی بۆ عومرێکی پڕ له چرۆ
بۆچی هاتی؟!
تۆ که شه‌پۆلی رووبارێکی کۆچه‌ری بوویت
تۆ که خه‌مێکی وێل و بێ لانه‌ی ژیان بوویت
تۆ که مه‌لی کۆنه سا‌ڵی بیابانی ووشک و
ته‌نهایی بوویت
تۆ که هه‌نسکی گریانێکی بێ مانا بوویت
تۆ که مه‌عشوقی عه‌شقێکی وون بوو بوویت
ته‌نها جارێک وه‌لام بده‌و ده پێم بڵێ بۆچی
هاتی؟!
كه ئه‌تزانی له ناو گه‌رمه‌ی خۆشی ژینا
لێم دائه‌بڕێ و بۆ هه‌میشه خۆت وون ئه‌كه‌یت
كه ئه‌تزانی خه‌نده و چرۆ و شادی ئه‌به‌یت
ماڵی وه‌فا و عه‌شق و جوانی وێران ئه‌كه‌یت
كه ئه‌تزانی به یه‌ك ناگه‌ین،بۆ یه‌ك نابین
چ عه‌زابێ تۆی بۆ من نارد.بۆچی هاتی؟ |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
هاوینی 2007 |
|
به‌ڵێن ئه‌ده‌م |
|
به‌ڵێن ئه‌ده‌م شه‌و تا به‌یان
وه‌کو مانگ بم به سه‌رته‌وه
ماچه‌کانت دانه دانه وه‌ک مرواری له ناو
دڵم بهۆنمه‌وه
باوه‌شم بکه‌م به‌لانه‌یه‌ک
بۆئارامیت،پڕله‌سۆزوخۆشه‌ویستی
ساته‌کانی چرکه چرکه وه‌کویادگار له‌ناوژینم
بنوسمه‌وه
به‌ڵێن ئه‌ده‌م وه‌ک ئه‌ستێره شه‌و تا به‌یان
بدره‌وشێمه‌وه
وه‌کو شه‌ونم له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵان هه‌تا
به‌یان بمێنمه‌وه
چی گله‌یی وخه‌می دووری وغوربه‌تی که‌له‌دڵی
ناسکتایه
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م ماچی لێوه‌کانت هه‌رهه‌موویان
بتوێنمه‌وه
به‌ڵێن ئه‌ده‌م وه‌کو به‌هار چرۆ ده‌رکه‌م،
بشنێمه‌وه
وه‌کو قارچک له ژێر هه‌وری ڕه‌شی قژتا
بڕوێمه‌وه
ئیتر گیانه داستانی مه‌م له‌گه‌ڵ خاتوزینی
عاشق
ته‌نها (خانی) که پێویسته
ئه‌م داستانه‌م بهۆنێته‌وه |
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا |
|
دڵه‌ی بێ نازم |
پێشکه‌شه به‌و که‌سه‌ی
که ژیانم به هه‌ناسه‌کانیه‌وه به‌نده،
دایکی ئازیزم
ئه‌مشه‌و من و مۆمیك
ئه‌توێینه‌وه بۆ وه‌فای تۆ
ئه‌مشه و من و خامه‌كه‌م به جووت
هاتووین
ئه‌خولێینه‌وه بۆ دووری تۆ
ئه‌مشه‌و ئه‌ڕێژین بۆ ده‌نگی تۆ
كه‌ی سێته‌وه ئه‌وكاتانه‌ی به ده‌نگی تۆ
مێشكی ماندووم ئارام ئه‌بوو
به لایه لایه‌و هاتووچۆی تۆ
جه‌سته‌ی كه‌وتووم پڕ جۆش ئه‌بوو
بم به فیدای ئه نه‌سیمه‌ی له لای تۆوه
به ئه‌سپایی و به شێنه‌یی كه
هه‌ڵئه‌كات
قوربانی ئه‌و خاكه پاكه‌بم
كه پێیه‌كانت به سه‌ریدا گوزه‌ر ئه‌كات
هۆ دایه گیان،نووری چاوان
ئه‌ی خۆشه‌ویسترین مه‌خلوقی یه‌زدان
هه‌رچی بكه‌م بۆ دڵسۆزیت
هێشتا كه‌مه
هه‌رچی بڵێم بۆ دووری تۆ
هه‌رچی بنوسم بۆ وه‌فای تۆ
نابێت به هیچ بۆ دلێك وا پڕ له خه‌مه
هه‌ر به‌هیوام كه‌وا ڕۆژێك شادبینه‌وه
له مالیكدا پڕ له خۆشی كۆببینه‌وه
تا ماچ ده‌ستانی تۆ
ببینمه‌وه باوه‌شی تۆ
|
نووسه‌ر:د.به‌یاد
یه‌حیا
4\5-11-2007 |
|